رۆژی جومعه ١٧ی مانگی رێبه‌ندان، به‌داخه‌وه كرێكارێكی لاوی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له كاتی كاركردن له‌سه‌ر داربهستێك له هه‌رێمی كوردستان تووشی برقگرتوویی بوو و گیانی له ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارێكی لاو به‌ناوی “هیوا ئه‌خگه‌ر” كه له شوێنی كاره‌كه‌ی له یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی دابین كردنی به‌ڕێچوونی ژیانی بۆ ئه‌و شاره رۆیشتبوو، له سه‌ر داربهستێك تووشی به‌رقگرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه ته‌رمی ناوبراو بۆ شاری مه‌ریوان گه‌ڕێندرایه‌وه و له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی شاره‌كه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.