گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی ساختمانی له‌ ورمێ

38y (2)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارێكی ساختمانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به‌ناوی “فه‌رید ئه‌سڵانی مامه‌دی” له‌ شه‌هره‌كی “شیخ ته‌په‌”ی ورمێ ، تووشی رووداوێك هات و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له كاتی كاردا به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی رووداوی به‌رق گرتوویی هات و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.