گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی لاو له‌ شاری سه‌قز

221
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابروودا، كرێكارێكی ساختمانی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ناوی “ئازاد سه‌عیدی”، خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له‌ كاتی كاردا تووشی رووداوێك هات و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له كاتی كاردا له‌‌ ساختمانێك له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی “خومه‌ینی” شاری سه‌قز كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.