گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌

225
كرێكارێكی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ته‌زه‌ره‌ یه‌كێك له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ژێر مه‌جموعه‌ی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له‌ شارستانی شاهرودی ئۆستانی سمنان، به‌ هۆی داڕمانی مه‌عده‌ن گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، ئه‌م رووداوه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ له‌ حاڵێكدا روویدا كه‌ ئه‌م كرێكاره‌ سه‌رقاڵی دانانی تیره‌كی چێوی بۆ پێشگیری له‌ داڕمانی دیواره‌ و سه‌قفی تونێلی مه‌عده‌نه‌كه‌ بوو‌، به‌ڵام تووشی رووداو بوو و به‌ شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →