كرێكارێكی بریندار له یه‌كێك له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵووز له ده‌وروبه‌ری “دامغان”، به هۆی كاریی بوونی برینه‌كانی، سهرنجام رۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، دوابه‌دوای رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ده‌زگای جه‌رسه‌قیل له یه‌كێك له مه‌عده‌نه خسووسیه‌كانی به‌ردی خه‌ڵووز له ده‌وروبه‌ری دامغان، رۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، كرێكارێكی مه‌عده‌ن به توندی بریندار بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. له كۆتاییدا ئه‌م كرێكاره ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵه، پاش سێ رۆژ به هۆی كاریی بوونی برینه‌كانی، گیانی له‌ده‌ستدا.