گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

30y
رۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارێكی رۆژموزدی موجته‌مه‌عی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ شه‌قامی به‌ره‌و مه‌زرای نه‌یشه‌كه‌ر، به‌ هۆی ته‌سادۆف له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆمیلێكی نه‌یسانی هه‌ڵگری كرێكاران گیانی له‌ده‌ستدا.له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه‌ له‌ شه‌قامێكی خاكی مه‌زاری موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ روویدا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ ناوی “هادی زه‌هیری” كاتێك كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری سه‌مپاشی به‌نیازی چوون بۆ مه‌زراكه‌ بوو، به‌ هۆی پێكدادانی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆبیلێكی نه‌یسانی هه‌ڵگری كرێكاران، چووه‌ نێو كاناڵی ئاویاری مه‌زراكه‌‌ و به‌ هۆی زه‌ربه‌ی مه‌غزی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوویش وه‌رگه‌ڕانی وانێتێكی نه‌یسانی هه‌ڵگری كرێكارانی “نه‌ی بۆڕ”ی ئه‌م شیركه‌ته‌ گیان له‌ ده‌ستدانی دوو كرێكار و بریندار بوونی ٧ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.