گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ئۆستانی خوزستان

604t

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، كرێكارێكی شاره‌داریی له‌ كاتی كاردا، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاتێك كه‌ سێ كرێكاری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی “كوت عه‌بدوڵا” له‌ یه‌كێك له‌ ئۆتوبانه‌كانی ئۆستانی خوزستان سه‌رگه‌رمی هه‌ره‌سی داره‌كان بوون، به‌ هۆی به‌رخوردی ئوتۆمبیلێك كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستدا.