گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ بۆكان

385y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ناوی “ئه‌مجه‌د عه‌لیوه‌ند” خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بیناكانی جاده‌ی حه‌ساری شاری بۆكان كاری ده‌كرد، به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی باڵابه‌ر به‌ سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا تا ئێستا ته‌نیا له‌ شاره‌كانی كوردستان، ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ دوو كه‌سیش بریندار بوون.