گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ دزفول

176
رۆژی جومعه‌ ١٩ی مانگی پوشپه‌ڕ، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی دزفول و به‌نده‌ری ماهشه‌ر له‌ ئاكامی دوو رووداوی جیاجیادا، به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌ كاتی كاردا له‌ ساختمانێكی نیوه‌ كاره‌ له‌ نهۆمی پێنجه‌مه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، رێكه‌وتی ٢١ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵیش، دوو كرێكاریی ئه‌فغانستانی دیكه‌ش له‌ د‌زفول له‌ كاتی كاردا، تووشی رووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌‌ كرێكارێك كه له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارخانه‌ی پێترۆشیمی مارۆن له‌ به‌نده‌ری ماهشهه‌هر به‌ سه‌ختی بریندار بوو، به‌ هۆی كاریی بوونی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.