رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌ناوی “عه‌لی موسازاده” خه‌ڵكی “ده‌ڕه‌شار”ی سه‌ربه ئۆستانی ئیلام له كاتی كار له تونێلی “كه‌بیر كوه” له نێوان “ئابدانان” و “ده‌ره‌شار”، به هۆی داڕمانی سه‌قفی ئه‌م تونێله، گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م رووداوه له كاتێكدا روویدا كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش فه‌رمانداری ئابدانان، باسی له نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پێویست له‌و تونێله‌دا كردبوو. شایانی باسه كه تونێلی “كهبیركوه”، ٤ هه‌زار و ٦٠٠ میتر درێژی هه‌یه و تا ئێستا ١ هه‌زار و ٢٣٠ میتری هه‌ڵكه‌ندراوه. به پێی دوایین ئاماری پزیشكی قانونی ئێران، مردنی كرێكاران له ئێران له‌چاو ساڵی رابردوو، ٤ له‌سه‌د زیادی كردووه.