گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ره‌شت

291
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی ساختمانی له‌ ره‌شت له‌ كاتی كار به‌ هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی حادیسه‌ بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا”، ئه‌م كرێكاره‌ ساختمانییه‌ له‌ كاتی كاردا به‌ هۆی بریندار بوونی به‌ ده‌زگای سه‌نگبڕ به‌ سه‌ختی بریندار بوو و گیانی له‌ ده‌ستدا. شایانی باسه‌ به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن.