گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ سه‌قز

537t
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ كرێكارێك له‌ حاڵی كاركردن له‌ ساختمانێك له‌ شاری سه‌قز، به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا.ئه‌م كرێكاره‌ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د سادق میری” كه‌ له‌ ساختمانێك له‌ شه‌هره‌كی “گوڵان”ی شاری سه‌قز كاری ده‌كرد، پاش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌سه‌ر داربه‌ست و زه‌ربه‌ی مه‌غزی، گیانی له‌ده‌ستدا.