گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری بانه‌

575
به‌ پێی هه‌واڵێكی گه‌یشتوو، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به‌ ناوی به‌شیر ئه‌مین زاده‌ خه‌ڵكی شاری بانه‌ له‌ كاتی كار، تووشی رووداو بوو ه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، به‌شیر ئه‌مین زاده‌ له‌كاتی كار له‌ باخێكی گوێز كه‌وته‌خواره‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ كرا، به‌ڵام به‌ هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی شاری بانه‌ كرایه‌وه‌.