گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ناوچه‌ی كامیاران

566t

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، كرێكارێكی ساختمانی له‌ ناوچه‌ی كامیاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارێك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ره‌زایی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی پاڵه‌نگانی سه‌ربه‌ شاری كامیاران له‌ ئاوایی “باتمان”ی سه‌ر به‌و شاره‌، له‌سه‌ر داربه‌ست كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.