گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له شاری سنه‌

926
به هوی نه‌بونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوینی كار و دوابه‌دوای روخانی دیواری ئه‌نبارێكی گه‌نمه‌شامی له شاری سنه‌، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كرێكارێك به‌ ناوی “تاهێر عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “نجێ”ی ژاوه‌رۆی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ له ئاكامی رووخانی دیواری سیلوویه‌كی گه‌نم له ناوچه‌ی “نایسه‌ر”ی شاری سنه‌، له ژێر چه‌ندین تۆن گه‌نمه‌شامی گیری كرد و گیانی له‌ده‌ستدا.