به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ده‌ورووبه‌ری پاسگایه‌كی سنووریی له ئۆستانی كرماشان، لاوێك گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی راپۆرته‌كان، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به ناوی “جه‌لال به‌هرام زاده” به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماو له شه‌ڕی ئێران و عێراق، له ناوچه‌ی تهنگهحهمام هه‌ڵكه‌وتوو له ئاوایی “دارخۆر” سه‌ربه به‌شی مه‌ركه‌زی قه‌سری شیرین گیانی له‌ده‌ستدا. له جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه هه‌روه‌ها ٧ حه‌یوانی ئه‌م هاوڵاتییه‌ش كوژران. شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ١٩ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماو له شه‌ڕی ئێران و عێراق له‌م شاره بریندار بوون و یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.