گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك له‌ ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كۆبانێ

393w
مه‌ئموورانی ئاسایشی توركییه‌ به‌ گژ خه‌ڵكی ناڕازیی شاری كۆبانێدا ده‌چن و به‌ چه‌ك ماشێنی ئاوپاش و گازی فرمێسكڕێژ په‌لامار ده‌به‌نه‌ سه‌ریان.
دانیشتووانی شاری سنووریی كۆبانێ له‌ باكووی سوورییه‌ به‌رامبه‌ر دروست كردنی دیوار به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی توركییه‌ ناڕازیین. ئه‌ندامێكی شوڕای شاری كۆبانێ به‌ هه‌واڵنێریی “رۆیتێرز”ی وتووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی توركییه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا لاوێكی ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا و ٨٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی كۆبانێ دوای ئه‌م رووداوه‌، به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركییه،‌ خۆیان گه‌یانده‌ لێواری سنوور و تێكهه‌ڵچوونه‌كان درێژه‌ی كێشا. له‌ حه‌وت رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ خه‌ڵكی خه‌باتكاری كۆبانێ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دروست كرانی دیواری جیاكره‌وه‌ له‌ نێوان باكووری كوردستان و كانتۆنی كۆبانێ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه‌، ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. گه‌ڵاڵه‌ی سازكردنی دیواری بێتۆنیی له‌ سنووره‌كانی نێوان ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی سوورییه و توركییه‌، له‌ زومره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ سازكردنی به‌ربه‌ست له‌ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانی سوورییه‌ و كوردستانی توركییه‌ و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستبوونی هێزی یارمه‌تیده‌ی به‌ شه‌ڕڤانان.