به پێی راپۆرته‌كان، كه‌سێك له تاران له جه‌ریانی راوه‌دوونانی هێزه‌كانی رژیم له سه‌ربان خۆی خسته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.ناوه‌ندی ئاگادار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌هی ئینتزامی رژیم له به‌یانیه‌یه‌كدا له تاران رایگه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك له ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی پۆلیس، رۆژی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه هێرشیان كردۆته‌سه‌ر ماڵی ئه‌م لاوه. پاش متمانه بوون له حزووری ئه‌م لاوه له ماڵ، مه‌ئموورانی رژیم هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی ئه‌م هاوڵاتییه. ئه‌م لاوه‌ی خه‌ڵكی شاری تاران پاش ئاگادار بوون له حزووری مه‌ئمووران له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵدێت و دواتر له لایه‌ن مه‌ئموورانه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و بریندار بوو و به هۆی خستنه خواره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر بان، گیانی له‌ده‌ستدا.