رۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ره‌شه‌ممه، ئاگرکه‌وتنه‌وه له ماڵێكی شاری مه‌هاباد بووه هۆی ئه‌وه‌یكه گیان له ده‌ستدانی كه‌سێكی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رۆکی سازمانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شاری مه‌هاباد وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند، سه‌عات ٦ و نیوی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی “پشت ته‌پ”ی مه‌هاباد ماڵێك ئاگری گرت و پیره‌مێردێکی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووکه‌ڵ خنکا و گیانی له‌ده‌ست دا. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه، کارناسی ئه‌م ناوه‌نده، هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌و ماڵه‌یان ته‌شه‌نه سه‌ندنی گاز له گازی پیک نیک و به دوای ئه‌وه‌شدا ته‌قینه‌وه و ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌م ماڵه راگه‌یاند.