گیان له‌ده‌ستدانی كه‌شاوه‌رزێك له‌ ناوچه‌ی سنه‌

449y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ كه‌شاوه‌رزێكی لاو به‌ ناوی “سیروان خۆشچی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “سرۆ”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ له‌ ئاكامی رووداوێكدا تووشی سووتاوی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو كه‌ كاری كه‌شاوه‌رزی ده‌كرد، شه‌و كاتێك كه‌ له‌ نێو چادره‌كه‌ی خه‌وتبوو، چادره‌كه‌ی ئاگری گرت و به‌ هۆی زۆر بوونی رێژه‌ی سووتاویه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ورێز كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی كاری بوونی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.