رۆژی جومعه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئیسماعیل ره‌مه‌زانی” كه له سنووره‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی كاسبكاری بوو، به ده‌ستی هێزه نیزامییه‌كانی رژیم گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و كۆڵبه‌ره له خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران له نزیك ئاوایی “بادیناوێ” كه‌وتۆته به‌ر ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه ئیسماعیل ره‌مه‌زانی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و باوكی دوو منداڵ بووه و ده‌وترێت پێشتریش له ساڵی رابردوودا ته‌قه‌ی لێكرابوو و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستێكیشی فه‌له‌ج بوو.