گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ده‌ستی هێزكانی رژیم

508
له‌ خاڵی سنووری كێله‌شین”ی سه‌ربه‌ شاری شنۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هێزكانی سپای پاسداران ته‌قه‌یان له‌ كۆڵبه‌رێك كرد كه‌ له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، كوڵبه‌ڕێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د سه‌لاحپوور” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خێزاندار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراو و كه‌له‌په‌له‌كانیشی زه‌وت كرا. ناوبراو له‌ لایه‌ن كۆڵبه‌ره‌كانی دیكه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی‌ گیانی له‌ده‌ستدا.