گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ی شنۆ

309y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گوڵان، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “قادر شه‌بڕۆ” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “نه‌ڵاس”ی شنۆ له‌ كاتی راوه‌دوونانی هێزه‌كانی ئینتزامی رژیم، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووری شاری “شنۆ”، له‌ جه‌ریانی راوه‌دوونانی كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌، له‌ به‌رزایی كه‌وته‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، ٩ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم كوژراون.