گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ی پیرانشار

123
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “سیامه‌ند ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی شاری پیرانشار پاش دوو رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م راپۆته‌، ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم له‌ سنووریی پیرانشار بریندار و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كرابوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ‌تا ئێستا، ٢٣ كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله كه‌ له‌ ئاكامدا، ١٢ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →