گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری بانه‌

74y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌ كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “عه‌لی كاكایی” له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری بانه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، عه‌لی كاكایی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، پاش ئه‌وه‌یكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌یگه‌یننه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دوای چه‌ند سه‌عاتێك گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه‌ ته‌رمی ئه‌م هاوڵاتییه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ربه‌ شاری بانه‌ ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.