گیان له‌ده‌ستدانی لاوێك له‌ سه‌قز

119
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، لاوێك به‌ناوی “ئازاد فیروزی ئه‌قده‌م” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ چۆمێك له‌ رووبه‌ڕووی پاسگای سۆته‌ سه‌ر به‌‌م شاره‌، له‌ نێو ئاودا خنكا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م هاوڵاتییه كه‌‌ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌له‌ كردن‌ سه‌ردانی ئه‌م چۆمه‌یان كردبوو، به‌ هۆی ناشاره‌زایی له‌ مه‌له‌ كردن له‌ نێو ئاودا خنكا. ته‌رمی ئه‌م هاوڵاتییه‌ پاش چه‌ند سه‌عات له‌ لایه‌ن تیمی فریاكه‌وتنه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌ و رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پوشپه‌ڕ له‌ شاری سه‌قز ئه‌سپه‌ڕده‌ی خاك كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →