گیان له‌ده‌ستدانی لاوێك له‌ شاری بانه‌

111y (2)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش لاوێك به‌ ناوی “قاره‌مان ره‌زگه‌یی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “قاره‌مان ره‌زگه‌یی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “نه‌نۆڕ”ی شاری بانه‌ و خوێندكار بووه‌ كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی ده‌رونیه‌وه‌ وازی له‌ خوێندن هێنابوو. شایانی باسه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی خۆكوژی هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت لاوان له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی بێكاری و هه‌ژارییه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی ده‌رونی و خه‌مۆكی.