به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، تازه‌لاوێك به‌ناوی “فه‌رید وه‌هابی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی “تەنگی سەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنه به هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م تازه‌لاوه ماوه‌ی دوو ساڵه له كارگه‌یه‌كی شیرینی پهزیدا له شاری سنه كاری ده‌كرد كه له كاتی كار بە هۆی به‌رق گرتوویی به کولێر، گیانی لەدەست دا. شایانی باسه، به هۆی كه‌م داهاتی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان منداڵه‌كانیشیان ناچارن روو له شاره جیاجیاكانی كوردستان و یان ئێران بكه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی رووداو ده‌بن و یان گیانیان له‌ده‌ست ده‌دن یان به توندی بریندار ده‌بن.