گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك به‌ هۆی داڕوخانی دیواری مه‌دره‌سه‌ له‌ سیستان و به‌لوچێستان

28
له‌ سه‌روبه‌ندی كرانه‌وه‌ی‌ مه‌دره‌سه‌كان، داڕووخانی دیواری كۆنی مه‌دره‌سه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ئوستانی سیستان و به‌لوچێستان، گیانی منداڵێكی ستاند.
به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تیی “ئیسنا”، داڕووخانی دیواری مه‌دره‌سه‌یه‌كی كۆن به‌سه‌ر منداڵان له‌ ئاوایی “بجار بازاڕ”ی ناوچه‌ی ده‌شتیاریی له‌ ئوستانی سیستان و به‌لوچێستان، بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی منداڵێك و بریندار بوونی ٣ كه‌سی دیكه‌. بارودۆخی مه‌دره‌سه‌كانی ئوستانی سیستان و به‌لوچێستان له‌ زومره‌ی قه‌یراناویترین مه‌دره‌سه‌كان له‌ ئێران به‌ ئه‌ژمار دێت. له‌ ئێستادا، ١٨ هه‌زار كه‌لاسی ده‌رس له‌ سه‌رتاسه‌ری سیستان و به‌لوچێستاندا هه‌ن‌ كه‌ ١١ هه‌زار كه‌لاس پێویستییان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه‌.