گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك له‌ سه‌قز به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو

143
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بارینی بارانی زۆر و هه‌ستانی لافاو، گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ له‌ شاری “سه‌قز”ی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پوشپه‌ڕ، بارانێكی زۆر له‌ شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان، بانه‌ و هه‌روه‌ها ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شارانه‌ باری و دواتر هه‌ستانی لافاوی لێكه‌وته‌وه. له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌دا، مندالێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ له‌ شاری سه‌قز تووشی ئه‌م لافاوه‌ بوو و خنكا. ھەروەھا بازاڕی ئەردەڵانی شاری سه‌قز و تەنانەت چەندین ماڵ و دوکانی هاوڵاتییان لە چۆمی وەلیخان و دەیان ئوتۆمبیلیش لە شەقامە جیاوازەکانی ئەو شارە زیانیان بەر کەوتووە.