گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ١٠٠ په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی لیبی

485
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتێدپرێس، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر وته‌بێژی خاچی سووری لیبی رایگه‌یاند: ته‌رمی لانیكه‌م ٩٥ په‌ناخوازیان له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوو له‌ كه‌ناره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
به‌ وته‌ی وته‌بێژی خاچی سووری لیبی زۆربه‌ی په‌ناخوازانێك كه‌ ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی وڵاتانی ئافریقایی بوون. گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی زیاتر هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و دوای قه‌یرانی سومالی، سودان و لیبی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاواره‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ رێگای كه‌نار ئاوه‌كانی لیبیه‌وه‌ به‌ره‌و ئیتالیا و یونان وه‌ڕێده‌كه‌ون. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گاردی ساحیلی یونان ته‌رمی منداڵێكی چه‌ند مانگه‌ی په‌ناخوازیان له‌ نزیك یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی ساحیلی ئه‌و وڵاته‌ دۆزیه‌وه‌