گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “پەرویز جەباری، خەڵکی گوندی “مەنسووراوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، کەوتووەتە نێو ڕووباری “بنار” و خنکاوە.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە بە بێ هۆكار لە دەڕەی “بنار” کەوتووەتە بەر هێرشی هێزەكانی ڕژیم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێت خۆی ده‌خاته‌ نێو ڕووبار و گیانی له‌ ده‌ست ده‌داتجێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پاش دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو، هێزەكانی ڕژیم تەرمه‌كه‌یان ڕەوانەی ورمێ کردووە“.