گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌زگه‌له‌

12y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری “ئه‌زگه‌له‌”ی سه‌ربه‌ سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ناوی “حاته‌م مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، تووشی رووداوێك هات و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو كه‌ به‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی “چواله‌ بام” سه‌ردانی شاخی به‌مۆی كردبوو، به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌ له‌سه‌ر شاخ به‌ سه‌ختی بریندار بوو و دواتر گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ هه‌موو ساڵێك له‌م وه‌رزه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێچوونی ژیانیان، به‌ره‌و شاخ و ده‌روده‌شت ده‌ڕۆن و گیای به‌هاری كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و زۆر جار تووشی رووداوی دڵته‌زێنی له‌م چه‌شنه‌.