رۆژی شەممە ٢٥ی مانگی رێبەندان، تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق، کوژرانی كه‌شاوه‌رزێكی خەڵکی “قەسری شیرین”ی لێکەوتەوە.
به پێی راپۆرته‌كان، لە رێگای نەفت شەهر لە نزیک پاسگای “زین ئەلکەش” مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی رژیمی ئێران و عێراق تەقیوەتەوە. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا، هاوڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی “تەنگاوهر”ی سەر بە قەسری شیرین پاش بریندار بوون، بە هۆی كاری بوونی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستداوە. هەر لەم پێوەندییەدا و لە قەسری شیرین، له دوایین رۆژه‌كانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، دوو كه‌شاوه‌رزی خەڵکی ئاواییه‌كی سەر بە شاری قەسری شیرین، لە کاتێکدا کە سەرقاڵی کار لە مەزراکانیاندا بوون، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون. بەپێی ئامارە ره‌سمییه‌كان، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، ١٢٩ هاوڵاتی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق کوژراون.