به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “دهگاگه”ی سه‌ربه شاری سنه به‌ناوی “به‌هادین ئه‌حمه‌دی” خێزاندار و ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ، به هۆی رووداوی هاتووچۆ له رێگای سنه ـــ مه‌ریوان، گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ناوبراو كه ئوتۆمبیلی پرایدی پێ‌بوو، رۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، له رێگای سنه ــــ مه‌ریوان، له‌گه‌ڵ كامیۆنێك تهسادۆفی كرد و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.