گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵ له‌ كرماشان

128y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا له‌ ئۆستانی كرماشان ٣ هه‌زار كه‌س به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پزیشكێكی دانیشگای كرماشان رایگه‌یاندووه‌، به‌شی ته‌ندروستی له‌ ئێران و كرماشان له‌ قه‌یران دایه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار به‌رده‌وام له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دان. شایانی باسه‌ كه‌ زیاتر له‌ ١٦٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئێران به‌ هۆی نه‌خۆشیی دڵ گیانیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌م ئاماره‌ش له‌ شاری كرماشان له‌ هه‌ر ساڵێكدا ٣ هه‌زار كه‌س راگه‌یه‌ندراوه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ هه‌ر ساڵه‌ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش تووشی سه‌كته‌ی مه‌غزی ده‌بن كه‌ ٣٠٠ كه‌سیان، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.