گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری شنۆ

284y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “نێعمه‌ت ئینسافی” تمه‌ن ٣٠ ساڵ به‌ هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه‌ رۆژی جومعه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان كه‌ له‌ نێو ئوتۆمبیلێكی جۆری سه‌مه‌ند دا بوو، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ساڵی ١٣٩٣ی هه‌تاویدا، نزیكه‌ی ٢٩ هه‌زار و ٢٥ هاوڵاتیی له‌ چوار شاری كوردستان، به‌ هۆی ناستاندارد بوونی رێگاوبانه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، له‌ ئاكامی رووداوه‌كانی هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.