گیان له‌ده‌ستدانی وەرزشكارێكی خه‌ڵكی بیجاڕ به‌هۆی نه‌خۆشی

333
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “بەیتوڵڵا عەباسپوور” قارەمانی زیبایی ئه‌ندامی ئێران و جیهان، بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.سەرلەئێوارەی رۆژی سێشەممە ٣ی مانگی خەرمانان، بەیتوڵڵا عەباسپوور قاره‌مانی زیبایی ئه‌ندام و خه‌ڵكی شاری بیجاڕ و دانیشتووی ماهده‌شتی كه‌ره‌ج، دوای چەند مانگ ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم كردن لەگەڵ نەخۆشی، لە نەخۆشخانەی ئاتیەی شاری تاران لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا ماڵاوایی له‌ ژیان كرد. شایانی باسه‌ بەیتوڵڵا عەباسپوور بە هۆی كێشەی ماڵی، توانای دابینكردنی هه‌زینه‌ی دەوا و دەرمانی نەبوو. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا بە شێوەی پڕۆفشینال دەستی بە وەرزشی زیبایی ئه‌ندام كرد و وێڕای مسۆگەر كردنی چەندین میداڵی ته‌ڵای ئاسیایی، نازناوی بەناوبابگترین ركابەریی زیبایی ئه‌ندامی جیهانی پێ بەخشرا.