گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ كرێكاری كۆچبه‌ر له‌ ئه‌بوزه‌بی

388t

به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، ١٠ كرێكاری كۆچبه‌ری به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ فروشگایه‌كی لاستیكی ئۆتۆموبیل له‌ ئه‌بوزه‌بی، گیانیان له‌ده‌ستدا.
باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو له‌ ئه‌نبارێك كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی وه‌ك شوێنی نیشته‌جێبوونیان كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرت، گیریان كردبوو. له‌م رووداوه‌دا ٨ كرێكاری دیكه‌ش به‌ توندی تووشی سووتاوی بوون.