گیان له‌ده‌ستدانی ١١٥ منداڵ له ئاكامی هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

130y
سندوقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان “یونیسێف”، رۆژی جومعه ٤ی مانگی گۆڵان رایگه‌یاند كه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ١١٥ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.به‌ پێی راپۆرتی یونیسێف، له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشانه‌ هه‌روه‌ها ١٧٢ منداڵ كه‌مئه‌ندام بوون. ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات‌ كه‌ لانیكه‌م ١٤٠ منداڵیش له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ له‌ جه‌ریانی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن به‌كار هێنراون.