گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ كرێكار له‌ به‌نگلادێش

174t

جارێكی دیكه‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی “پلاستیك سازی” له‌ شاری “داكا” پێته‌ختی به‌نگلادێش گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ كرێكار و سووتانی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كرێكارانی لێكه‌وته‌وه‌.
روودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌كانی به‌نگلادێش به‌هۆی بێ ئێعتنایی خاوه‌نكاران به‌ ئیمكاناتی ئیمه‌نی كار زۆر باوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢ی زایینیدا له‌ كارخانه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێته‌ختی به‌نگلادێش بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١١٢ كرێكار.