به پێی راپۆرته‌كان، هه‌ژده كرێكاری سه‌نعه‌تی پوشاكی كامبوج، كاتێك كه له‌گه‌ڵ ئۆتۆموبیلێكی وه‌ن به‌ره‌و شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌چوون، به هۆی تهسادۆف له‌گه‌ڵ ئوتوبوسێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
له جه‌ریانی ئه‌و رووداوه، ٢١ كه‌سی دیكه كه له كرێكارانی برێنده به‌ناوبانگه‌كانی پوشاكی جیهان بوون، بریندار بوون. بارودۆخی جه‌سته‌یی هه‌ندێك له‌م كرێكارانه خراپ راگه‌یه‌ندراوه. ئه‌م ئۆتۆموبیله هه‌ڵگری ٣٩ كرێكار بوو كه ته‌نیا ١٥ كه‌س له‌وان له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵی دانیشتبوون. شایانی باسه مه‌سه‌له‌ی گه‌یاندن و گواستنه‌وه و چۆنیه‌تی پێراگه‌یشتن به شوێنی كار، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین كێشه و گرفته‌كانی كرێكارانی كامبوجییه كه زۆربه‌یان دانیشتووی ئاواییه دوردهستهكانن.