گیان له‌ده‌ستدانی ٣ كرێكار له‌ به‌نگلادش

479t

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، هاتنه‌ خواره‌وه‌ی سه‌قفی كارخانه‌یه‌كی سیمان له‌ به‌نگلادش، بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی ٣ كرێكار.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ كاتی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی سه‌قفی كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سیمان له‌ باشوری به‌نگلادش، ژماره‌یه‌ك كرێكار خه‌ریكی كار بوون كه‌ هێزه‌كانی فریاكه‌وتن توانیان ١٥ كه‌س له‌و كرێكارانه‌ كه‌ كه‌ له‌ ژێر ئه‌م ئاواردا گیریان كردبوو، رزگار بكه‌ن. شایانی باسه‌ ٣ كه‌س له‌م كرێكاره‌ رزگار كراوانه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ڵام تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، ١٠ كه‌سی دیكه‌ش هێشتا له‌ ژێر ئاواری ئه‌م كارخانه‌یه‌دا گیریان كردووه‌.