گیان له‌ده‌ستدانی ٣ كرێكار له‌ تاران و ئێسفه‌راین

433
رۆژی جومعمه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوكات ٣ كرێكار له‌ كاتی رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی تاران و ئێسفه‌راینی خۆراسانی شومالی، به‌هۆی نه‌بوونی ستانداری ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٢ كرێكاری لاو له‌ كاتی كار له‌ ساختمانێكی له‌ حاڵی ساخت له‌ شاری تاران به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی باڵابه‌ر تووشی رووداو هاتن و گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م رۆژه‌دا كرێكارێكی بیرهه‌ڵكه‌ن له‌ كاتی كار له‌ شاری ئێسفه‌راین، تووشی رووداو بوو و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.