گیان له‌ده‌ستدانی ٣ كرێكار له‌ تاران و بیرجه‌ند

929
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار گیان له‌ده‌ستدانی ٣ كرێكاری دیكه‌ له‌ رووداوگه‌لێكی جیاجیا له‌ شاره‌كانی تاران و بیرجه‌ندی لێكه‌وتۆته‌وه‌. كرێكارێكی لاوی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان له‌ كاتی كار له‌ بیرێك له‌ تاران به‌ هۆی گازگرتوویی و نه‌بوونی ئۆكسیژن، تووشی خنكان بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، دوو كرێكار له‌ حاڵی كار له‌ سێڕای راهداران بۆ بیرجه‌ند هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی خۆراسانی جنوبی، به‌ هۆی به‌رخورد له‌گه‌ڵ ترێیلیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.