گیان له‌ده‌ستدانی ٣ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتیزامیه‌كانی رژیم

726
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوو هاوڵاتی ئێرانی و كرێكارێك له‌ ناوچه‌ی ریمدان له‌ سنووری پاكستان، له‌ جه‌ریانی ته‌قه‌ی هێزه ئینتیزامیه‌كانی رژیم گیانیان له‌ده‌ستدا.هێزه‌ ئینتیزامیه‌كانی رژیم له‌ “سه‌یدئاباد”ی شاری “مهرستان” به‌ بیانووی باركردنی گازوئیل، ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبیلێكی وانت سایپا كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌، ئۆتومبیله‌كه‌ ئاگری گرت و دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی ئێران له‌ باشووری “ئۆستانی سیستان و بلوچێستان” به‌ ناوه‌كانی “عه‌تائه‌للا دا‌مه‌نی و ئیمان ئارژه‌نگ” گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ مه‌ئمورانی رژیم به‌ بینینی بڵێسه‌ی ئاگره‌كه‌، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت و برینداره‌كانیان هه‌روا به‌جێهێشت. هه‌روه‌ها كرێكارێك به‌ناوی “به‌شاره‌ت كه‌لێمه‌تی” له‌ نزیك سنووری پاكستان له‌ ناوچه‌ی “ریمدان” به‌ ته‌قه‌ی مه‌ئمورانی ئینتیزامی رژیم، گیانی له‌ده‌ستدا. هێزه‌ ئینتیزامیه‌كان پاش ته‌قه‌ به‌بێ سه‌رنجدان به‌ بارودۆخی ئه‌م كرێكاره‌، شوێنی رووداوه‌كه‌یان به‌جێهێشت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ناوبراویان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار گواسته‌وه‌.