گیان له‌ده‌ستدانی ٤٠ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ كۆبانی

633t
لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، ٤٠ هاوڵاتی لە شاری کۆبانێ بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌ چێندراوه‌كانی داعشه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.
چەکدارانی داعش دوای كشانه‌وه‌یان ژمارەیەکی زۆر مینی چێنراویان بە دەرگای ماڵەکان و نێو کۆڵان، لە پەنجەرەكانه‌وه‌ داناوه‌. له‌و رۆژه‌وه‌ كه‌ پاککردنەوەی کۆبانی و ئاواییه‌كانی دەوروبەری ده‌ستیپێكردووه‌، تا ئێستا ٤٠ کەس بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.