گیان له‌ده‌ستدانی ٨ كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ چین

113y (1)
دوابه‌دوای هه‌ستانی لافاو له‌ مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ چین، ٨ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٣ كه‌سیش له‌ قوڵایی زه‌وی گیریان كرد.
به‌ پێی راپۆرتی “ماین نیوز”، وته‌بێژی گروپی نه‌جات رایگه‌یاندووه‌، گروپێكی ٦٠٠ كه‌سی له‌ هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ پۆمپاژی ئاو له‌ نێو مه‌عده‌ن، عه‌مه‌لیاتی رزگار كردنی كرێكارانی مه‌عده‌نیان ده‌ستپێكردووه‌. شایانی باسه‌ له‌ كاتی روودانی ئه‌م حادیسه‌، ٢٤٧ كرێكار له‌ مه‌عده‌نی “جیانگ جیاوان” كاریان ده‌كرد.