گیان له‌ده‌ستدانی ٩ منداڵ به هۆی كه‌مته‌رخه‌می نه‌خۆشخانه‌ی خومینی تاران

653t
به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی عوفونه‌تی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خومینی تاران، ٩ منداڵ گیانیان له‌ ده‌ستدا.
ئه‌م رووداوه‌ دوای په‌ره‌سه‌ندنی جۆرێك باكتری له‌ به‌شی نه‌وزادانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌،‌ روویدا. ئه‌م باكتریه‌ له‌ زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌وانه‌ شیر، خوراكیه‌ یه‌خ زه‌ده‌كان، هه‌وای نه‌خۆشخانه‌، جل و به‌رگی نه‌خۆشه‌كان، كاتتر ئانژیۆگرافی، ونتیلاتۆرها، لارنگۆسكۆپ، باڵشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ و سابوونه‌كان دا، دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌كوو هۆكاری سه‌ره‌كی عۆفونه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه‌یی به‌ئه‌ژمار دێن. شایانی باسه‌ به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می كومیته‌ی كونتڕۆڵی عۆفونه‌ت و ره‌چاو نه‌كردنی ستاندارده‌كانی ستریل له‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م عۆفونه‌ته‌ بیمارستانیه‌، له‌ به‌شی كۆرپه‌كان روویداوه‌.