گیان له‌ده‌ستدانی ٩ مه‌عده‌نچی له‌ چین

44
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٩ كرێكار كه‌ له‌ مه‌عده‌نێك له‌ ئۆستانی “فویجان” له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی چین گیریان كردبوو، گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكاران بۆ ئێستخراجی به‌ردی خه‌ڵووز چووبوونه‌ مه‌عده‌نێكی مه‌ترووكه‌ و ته‌عتیل. كرێكاران به‌ هۆی خه‌ستی یه‌كجار زۆری مۆنوكسیدی كه‌ربۆن له‌ نێو مه‌عده‌نه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ به‌ وته‌ی به‌رپرسێكی ره‌سمی چین، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی زیاتر له‌ ٩٣١ مه‌عده‌نچی له‌م وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی له‌ مه‌عده‌نه‌كانی چین بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م وڵاته، وه‌كوو یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین مه‌عده‌كانی جیهان به‌ناوبانگ بێت. ‌